ڕەش
نرخی وون بوونێک چەند مانگ و ساڵی تەمەنە .؟ نرخی ژیان چەند جار مردنە؟ من چیمدابوو لەو هەموو خەیاڵەی سەرم ! بایی خەونێک هەڵی گرتم بەر لە تێگەیشتنی فڕێی یام من بوومە فیداکاری دۆستایەتییەک بەر لە ئاشتی خوێنی خۆمی پێشکەش کردم نامەوێ لەو کەسانە بچم ژیان لەگەڵیان بێ ڕەحم بوو.!! بەڵام ژیان لە گەڵما هیچی لەو جەلادانە کەمتر نەبوو کەسەیری مەرگی قوربانیەکانی ئەکات و دڵی نابزوێت . لە دواوە بە جێمام و کەس نەبوو هیچ چیرۆکێکی خۆمی لەگەڵ بەشبکەم کەس نەبوو مردنی من ببێت بە داخ لە دڵیا لە بیرکراوم و وا لەبیر خۆشم ئەچمەوە داخی ئەو ئەستێرەیەم ناچێت کە شەوان نەفرەتی لە ئاسمانم کرد داخی ئەو خۆرەم ناچێت کە هەڵاتنێکی بە من بە ڕەوا نەبینی .! ئەو مانگەی شەوان گوێ قوڵاغی هەمووان بوو لێی خۆشنابم بە دیار ئازارەکانی منەوە ئارام خەوت ، ئارام خەوت وەک ئەوەی ئازارەکانی من ئەرزشی گێڕانەوەشیان نەبێت
.

Comments
Post a Comment